گەشەپێدانا مروڤی

چۆن كۆنترۆڵی تووڕەیی منداڵەكەت دەكەیت؟

ــ وەرگێران وئامادەكردنی: زامۆ بەكر .

لە راپۆرتێكیدا كە سایتی By SickKids staff بڵاوی كردووەتەوە، سەبارەت بە شەڕانگێزی منداڵان، تێدا ئەوە روونكراوەتەوە كە دەبێت باوان سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی تووڕەیی منداڵان، سێ رێگە فێرببن، لەوبارەیەشەوە دەڵێت: پێویستە رەچاوی ئەم سێ تەوەرە بكرێت،
*بۆئەوەی منداڵەكەت بتوانێت لەگەڵ تووڕەیدا مامەڵە بكات،
*دەربڕینی تووڕەییی
*دامركاندنەوەی تووڕەیی و ئارامكردنەوەی تووڕەییی.

خاڵە سەرەكییەكان:
. تووڕەیی هەستێكی ئاساییە, دەكرێت تووڕەبوونی لەڕادەبەدەر هەنگاوێك بێت بەرەو شەڕانگێزی.
كۆنترۆڵكردنی تووڕەی: دەكرێت یارمەتی منداڵەكەت بدات تا باشتر مامەڵەبكات لەگەڵ هەستیی تووڕەییدا.
. دەرونناس دەتوانێت یارمەتیدەربێت لەبەرەوپێشچوونی ربَگەكانی گۆڕانكاری لە بیركردنەوەی وەڵامدانەوەی منداڵەكەتدا.
. هاندانی منداڵەكەت لەدەربڕینی تووڕەیی لە رێگای گفتوگۆكردن و یارمەتیدانیان لە گۆڕینی تووڕەیییان بۆ كۆمەڵە هەستێكی تر.
. هەندێك منداڵ وەڵامدانەوەیەكـــی باشیان هەیە بۆ (كاراتێ) و هونەرەكانی تری بەرگریكردن. و هەندێكی تریان وەڵامدانەوەكانیان بۆ پۆلەكانی هێوركردنەوە (یۆگا) هەیە.

تووڕەیی چییە و بۆ چی دەبێت كۆنترۆڵبكرێت؟
تووڕەیی هەستێكی ئاسایی مرۆڤە, تووڕەیی كەنتڕۆڵنەكراو هەرچۆنێك بێت هەنگاو بەرەو شەڕانگێزیی دەنێت.
ئەمەش دوورنییە ببێتە هۆكاری كێشەی دەروونی و هەنگاوێك بێت بەرەو ڕەفتاری ئازار بەخش.
شەڕانگێزی، سەرەتا بەتەمەنی ئەو منداڵانە دەستپێدەكات كە لەسەرەتای دەستكردنە بە ڕۆشتنن. كە لەكاتێكدا بە سروشتی منداڵً لەم تەمەنەدا زیاتر شەڕانگێزترە لەهەر كاتێكی تری تەمەنی.
ناتوانایی منداڵی ساوا بۆ دووان لەوانەیە هۆكارێك بێت كە شەڕانگێزیی لەم تەمەنەوە دەستپێدەكات.
منداڵانی تازە پێگەیشتوو و بچووك پێویستە فێربكرێن كە چۆن كۆنترۆڵی هەستەكانیان بكەن. بەپێچەوانەوە, بەپێی تێپەڕبوونی كات شەڕانگێزی بەردەوام دەشێت ببێتە هۆی دروسبوونی كێشە لەنیاو خوێندنگا و لە ماڵەوە و لەگەڵ خێزان و هاورێكانیاندا.
توێژینەوەیەك دەریدەخات كە لە هەر حەوت منداڵك، یەكێكیان كە شەڕانگێزییان هەبووە لە سەرەتاكانی ژیانیاندا زیادی كردووە و زیاتر رووبەڕووی ئەمانە بوونەتەوە:
. كەوتن لە خوێندنگا.
. بێكاریی تازە پێگەیشتووان.
. توندوو تیژیی دەروونی.
. نەخۆشییەكانی مێشك.
كۆنتڕۆڵكردنی تووڕەیی یارمەتی منداڵان دەدات لە گەشەسەندنی ڕێگایەكی باشتر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تووڕەیییدا.

كۆنتڕۆڵكردنی تووڕەیی
ئامانجی كۆترۆڵكردنی تووڕەیی بریتییە لە كەمكردنەوەی هەستی نەرێنی ، ئەمەش دەكرێت یارمەتی دەردەبێت بۆ كەمكردنەوەی گۆڕانە نەرێنییە فیسۆڵۆجیەكان بەهۆی تووڕەیییەوە, هەروەك هەستەكانی دیكە, یان تووڕەیی دەكرێت ببێتە هۆی گۆڕانە فیسیۆڵۆجییەكانی وەك بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی هۆرمۆنە وزە بەخشەكانی وەك ئەدرینالین.

– سێ رێگای سەرەكیی هەیە تا منداڵەكەت مامەڵە لەگەڵ هەستی تووڕەییدا بكات:
. دەربڕینی تووڕەیی.
. دامركاندنەوەی تووڕەیی.
.هێوركردنەوەی تووڕەیی.

دەربڕنی تووڕەیی, تێگەشتن لە هەستەكان
تا منداڵ یاتر تووڕە دەربكەوێت, كەمتر تووشی هەڵچوون دەبێت. دەربڕینی تووڕەییی پەوەستە بە دەوروبەریانەوە , واتە پێویستە گرێ و رستە دەرببڕن وەك, “من توڕەم یاخـــود ” من هەست بە تووڕەیی دەكەم.
منداڵان كە توانایی دەربڕینی پێویستییەكانیان هەبێت. پێویستەچۆن بتوانن پێداویستییەكانیان بەدەستبهێنن، بەبێ ئازاردانی ئەوانی تر؟ باوك و دایكان دەتوانن یارمەتیدەری منداڵەكانیان بن لە تێگەشتن لە هەستەكانیان, بە پرسیاركردن لێیان لەكاتێكدا كە ئارام و دڵخۆشن. پاشان دەتوانن پرسیاریان لێبكەن كاتێك كە توڕەن. و دەكرێت ئەویش یارمەتی دەربێت لە دیاریكردنی سۆز و هەستی كەسەكانی دیكە. وەك ئەوەی پێیان بوترێت:” ئەو پیاوەی نێو تەلەڤزیۆنەكە تەواو توڕە دیارە!!!”

“دامركاندنەوەی تووڕەیی: پەسەند كردن و دووبارە ئاڕاستەكردنەوە”
تووڕەیی دەكرێت دابمركێنرێتەوە و بگۆڕدرێت بۆ هەستی دیكە. ئەمە دەكرێت ڕووبدات ئەگەر منداڵەكەت (تەركیز) بخاتە سەر شتێكی تر كە ئەرێنی بێت. ئەمە هونەرێكی باشە بۆ مێرمنداڵان و هەرزەكاران.
هونەرەكە لێرەدا بریتییە لەوەی یارمەتی منداڵەكەت بدات بۆ ناسینەوەی تووڕەیییەكەی. و پاشان ئەم توڕەبوونەش بگۆڕدرێت بۆ شتێكی ئەرێنی و بنیادنەرانە. و دەتوانیت داوا لە منداڵەكەت بكەیت كە وێنە بكێشیت دەربارەی ئەوەی كە هەستی چۆنە. و مێرمنداڵانیش دەتوانن تێبینی بنووسن.
رەنگە ئەوان ڕووبەڕووی شتێك ببنەوە كە ببێتە هۆی توڕەبوون, بە پێشكەشكردنی چارەسەری شوێنگرەوە بۆ كێشەكە.
مەترسییەكیش لەم تەكنیكەدا هەیە. ئەگەر منداڵەكەت توڕەبوونەكەی پێنەگۆڕدرا و توڕەبونەكەی دەرنەبڕی ئەوا لەوانەیە زیان بە تەندروستیان بگەیەنێت.
تووڕەیی دەرنەبڕدراو دەشێت ببێتە هۆی پەستانی خوێن, یاخود خەمۆكی.
پێویستە نەترسیت لە دامركاندنەوەی تووڕەیی منداڵەكەت كاتێك ڕەفتاری پەسەند نەكراو دەنوێنێت.
ئەو منداڵانەی كە خەڵات دەكرێن بۆ ئارام كردنەوەیان زیاتر ڕووبەڕویی ئەو دوو حاڵەتە تەندروستیە دەبنەوە.
هەڵچوونە نەخوازراوەكان پێویستە بە هێمنی و شێوازێكی سروشتی لۆژیكی سزا بدرێن. بۆنمونە, ئەگەر یارییەكیان شكاند لەئەنجامی توڕەبونێكی لەناكاو, ئەوا بۆماوەیەك لەو یارییە بێبەش بكرێن.
ئەگەر ئەوان شتێكی دیاریكراوی ئەندامی خێزتنەكەیان شكاند, باجی ئەو شكاندنە بدەن لەرێگای ئەنجامدانی كۆمەڵێ كاری ماڵەوە یاخود كۆمەڵێ كاری ئاسانی زیاتر.

هێوركردنەوە, پێدانی كاتی زیاتر:
گشت منداڵێك پێویستە فێری ئەوە بكرێت كە چۆن هەستەكانی هێوربكاتەوە. ئەمە یارمەتییان دەدات كە كۆنترۆڵی هەڵسوكەوتە دەرەكییەكانی بكات.
هەندێ مەشقی یارمەتیدری ئەوەن كە بریتین لە:
. هەڵمژینی هەناسەی قوڵا.
. پیاسەكردن.
. بەسەربردنی كات بەتەنها.
. ئەنجامدانی یۆگا. یان هونەرەكانی جەنگ .

زێدەتر ببینە

بابەتێن پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close