گوتار

سۆشیاڵ میدیا و کێشە کۆمەڵایەتیەکان

صلاح كريم-سۆران

بەهۆی بەرەوپێشچوون و فراوان بوونی تەکنەڵۆجیا وایکرد کە ببێتە هۆی زۆربوونی سۆشیاڵ میدیا ، وەک تۆڕەکانی فەیسبووک و تیک تۆک یان هەر تۆڕێکی تر. هەر تۆرێک ڵەمانە بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە بەبێ گوێدان بە تەمەن ،نەبوونی جیاکاری ڵە نێوان تەمەنی کەسەکان(بە تایبەتی تەمەنی ۷ تا ۱٨ ساڵ) دەبێتە هۆی درووست بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی،زۆر گرینگە ئێمە ئاماژە بە چاودێری بکەین یان بە مانایەکی تر سەنسۆر بکرێت چ تەمەنێکی دیاریکراو یان یەکێک ڵەو تۆڕانە،وە چەندین دەوڵەتمان هەیە ڵە جیهاندا کە بەرنامەیەکی دیاریکراو سەنسۆر کراون ڵە لایەن دەوڵەتەوە،وەکو وڵاتانی صین و ئیران و کۆریای باکور تۆڕی فەیسبوکیان قەدەغە کردووە چ بەشێوەیەکی کاتی یان هەمیشەی.

بەشێک ڵە بەکارهێنەران بەشێوەیەکی نا بەرپرسانە ئەنووسن یان میدیای ئازاد وەک شوێنێک بۆ تەشهیر کردن و جنێودان بەکاردێنن( نەک بۆ پەیوەندی یان بەکارهێنانێکی بەرپرسانە) هەموو ئەمانە دەبێتە هۆی تێک چوونی شیرازەی کۆمەڵگا و درووست بوونی کێشەی خێزانی و تێک چوونی باری دەروونی تاک.

سەبارەت بە کۆمەڵگای کوردی و تاکی کورد ،خەریکە بەشێک ڵە بەرنامەکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەگەل داب و نەریت و بیروباوەری تاکی ئێمە ناگونجێن بەمەش دوور دەکەوینەوە ڵە زانست و زانین و بەرەو نادیار و نا روون ئەچین.

بۆ مانەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان بە تەندروستی دەبێت بەرپرسیارانە و ژیرانە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربێنین،چونکە رۆژانە حاڵەتی نابەجێ رووئەدەن.

زێدەتر ببینە

بابەتێن پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close